ئامرازی گه‌ڕانی تایبه‌ت و به‌ ئێمنایه‌تی به‌ مناڵان



زۆرجار مناڵان داوا دهكهن یان خۆیان ئامرازهكانی گهڕان بهكار دههێنن بۆ گهیشتن بهزانیارییهكان، گهڕان بۆ مناڵان لهناو ئینتهرنت مهترسیدارهئهگهر لهژێر چاودێری باوان نهبێت، لهم بابهتهباشترین ٥ ئامرازی گهڕانمان دیاریكردووهكهمهترسی لهسهر مناڵان نییه‌:

١- كیدتۆپیا Kidtopia
ئامرێزێكی پڕ لهئێمنایهتییه، تایبهتهبهمناڵان لهقۆناغی پێش چوونهقوتابخانهو قوناغی سهرهتایی، ئهو ئهنجامانهی دیخاتهڕوو تایبهتهبهم دوو قۆناغه‌.


٢- دگدهگ گۆ DuckDuckGo
تایبهت نییهبهمناڵ بهڵام زۆر تایبهتمهندی تێدایهكهباوان دهتوانن ڕێكیبخهن، ههر وهها تایبهتمهندێتی دهپارێزێت، هاوكات مێژووی گهڕانهكان زهخیرهناكات و ریكلام نمایش ناكات و شوێنی نهكارهێنهر ناكهوێت لهڕێگهی كۆكردنهوهی كوكیز.


٣- كیدز سێرچ Kid’s Search Engine
ئامرازێكی تایبهتی گهڕانهبهمناڵان، تهكنهلۆژیای گوگڵ بهكاردههێنێت، لهگهڵ ئامرازێك بۆ فلتهركردنی ناوهڕۆك لهناو ویب تا لهگهڵ تهمهنی مناڵان گونجاو بێت.


٤- كیدڵ Kiddle
ئامرازێكی گهڕانی پڕ ئێمنایهتییهبۆ مناڵان و لهلایهن گوگڵهوهپشتیوانی لێدهكرێت.


٥- كیدریكس KidRex
ئامرازێكی گهڕانی پڕ چێژو پڕ ئیمنایهتییه، تهنها ئهو پهیجانهی ویب نمایش دهكات كهتایبهتن بهمناڵان بهبهكارهێنانی ههردوو تایبهتمهندی Google Custom Search و  Google SafeSearch 


تعليقات